نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: هەوڵى دوژمن بۆ بۆمبارانى پێشمەرگە لە ناوچەى سەرگەڵو
ساڵ: 1969
نێرەر: ە. رزگاری
وەرگر: بارزانی / م.ت / م.س /ک.م
هەوڵى دوژمن بۆ بۆمبارانى پێشمەرگە لە ناوچەى سەرگەڵو

دەقی نامەکە

بۆ / بارزاني / م.ت / م.س /ک.م
لە / ە. رزگاری ژ / ف ق ١
لە / ٩/١٢
فرووکەي میري بەردەوامن لە قەصف کردني دیھاتي ناوچەکەمان
١- لە روژی ٨/١٢ پاش نيوەروو فرووکە بعثی اشتراکي قەصفي سەرگەلو یان کرد بەلام ضد الجوەکانمان برنگاریان بون و ئەمە دوو روژە تیرمبازي ئەکریت لە بەینی فروکەي دوژمن و ضدي جوەکانمان ھێچ زیانه نیە لە لایەن ئيمەوە . 2- لە بیاني روژي ٩/١٢ لە سەعات٧ فروکەي الیوشن محاولەي کرد بو بومبة باراني سەرگەلو بەلام ضدي الجوەکانمان مجبوریان کردن کە واز لە سەرگەلو ببن بەلام چوار قنابل ناپالم داوي يان سەر مر و قزلەر زیانمان نیە تا ئیستا لە زیان معلوم نیە . 3- لە سەعات ٩:٥ بیاني روژي ٩/١٢ توپە قورسەکانمان دەستیان کردوە بە توپ باراني معەسکرەکاني میزنە و ھەموو قنبەلەکان کەوتنە معسکري دوژمن بە چاو دیترا کە توپەکي دوژمن شکاند و بێدەنگ کرد گولە توپەکاني تر کەوتنە جێگاي کاریگەر لە زیاني .4- بەلين مان داوە لە چاو نە بوشینمان لە ھیچ دەس دریژیەکي دوژمن کە ئەیکا لەسەر ناوچەکەمان. ئیتر بو پيشەوە

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بۆ / بارزانی / م.ت / م.س /ک.م
لە / ە. رزگاری ژ / ف ق ١
لە / ٩/١٢
فڕۆکەى میری بەردەوامن لە قەسف کردنی دێھاتی ناوچەکەمان
١- لە ڕۆژی ٨/١٢ پاش نێوەڕۆ فڕۆکەى بەعسی ئیشتراکی سەرگەڵویان قەسف کرد، بەڵام زدی جەوەکانمان بەرەنگاریان بوونەوە، ئەمە دوو ڕۆژە لەنێوان فڕۆکەی دوژمن و دژە فرۆکەکانمان شەڕەتەقەیە. ئێمە هیچ زیانێکمان پێ نەگەیشتووە.
٢- لە بەیانی ڕۆژی ٩/١٢ لە سەعات ٧ فڕۆکەی ئەلیوشن هەوڵى بۆمبارانکردنى سەرگەڵوى دەدا، بەلام دژە فرۆکەکانمان ناچاریان کردن واز لە سەرگەڵو بێنن، بەڵام چوار بۆمب بەر سەرمر و قزلەر کەوتن.
٣- لە کاتژمێر ٩:٥ی بەیانی ڕوژی ٩/١٢ تۆپە قوڕسەکانمان تۆپبارانی سەربازگەکانى میزنەیان کردووە و ھەموو گولە تۆپەکان کەوتنە سەربازگەى دوژمن، بە چاو بینرا کە تۆپێکی دوژمنى شکاند و بێدەنگى کرد. گولە تۆپەکانی دیکە کەوتنە جێگای کاریگەر.
٤- بەڵێنمان داوە لە مەولا چاو لە هیچ دەستدرێژیەکی دوژمن نەپۆشین کە دەیکاتە سەر ناوچەکەمان. ئیتر بۆ پێشەوە