بو/ ە.رزگاري/ ب١ شوان/ ب٣. ب٤ رزگاري/ م.ت/ بارزاني
لە/ ب٢رزگاري طارئە مجفورە
١٥لەسەر١٦/٧
٣١٦
لە باورپي کراوي خومانەوە ئاگادار کراوین کە جاشی تازە و کون و میری لە روژي ١٧/٧ بەدواوە ھیرشیکي گەورەمان بو بھینن بو ب١ و ب٢ لە پیشان لە دەربنەوە بینە ئاغجلر وە لە چم چمالەوە بینە توکو وە لەویوە ھەردوو لایان دبنە عسکر و شاخی (سورقاوشان) بگرن تا دەم زیي. قوەتیک بینە گەورەلاوە ھیرش بھینن بو ب١ و ب٢ و خالخالان. بو ئەو ھیرشە فائق جنگي لە کویەوە بە پینج پیکاب جاشەوە گەراوەتەوە صالەیي. تکایە قوەتي باش بنیرن عسکر و شاخي سورقارەشان. تکایە اھمیەتي بدەني .
بۆ/ هێزی ڕزگاری/ بەتالیۆنی١ی شوان/ بەتالیۆنی٣ و بەتالیۆنی٤ی ڕزگاری/ م.ت/ بارزانی
لە/ بەتالیۆنی٢ی ڕزگاری بەپەلە مجفورە
ژ/٣١٦
لە/ ١٥لەسەر١٦/٧/١٩٦٩
لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی خۆمانەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە جاشی تازە و کۆن و سوپا لە ڕۆژی ١٧/٧ بە دواوە ھێرشێکی گەورە دەکەنە سەر بەتالیۆنی١ و بەتالیۆنی٢ و سەرەتا پلانیان وایە لە دەربەندەوە بێنە ئاغجەلەر و لە چەمچەماڵەوە بێنە توکو و لەوێوە ھەردوو لایان یەکبگرن و شاخی سورقاوشان هەتا دەم زێ بگرن. هەرەوەها هێزێک بێنە گەورەلاوە ھێرش بهێنن بۆ سەر بەتالیۆنی١ و بەتالیۆنی٢ و خاڵخاڵان. بۆ ئەو ھێرشە فائق جەنگی لە کۆیەوە بە پێنج پیکاب جاشەوە گەڕاوەتەوە ساڵەیی. تکایە قوەتی باش بنێرنە شاخی سورقاوشان. تکایە ئەم بابەتە بەگرنگییەوە وەربگرن.