نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: دوژمن گەمارۆی ئابووری خستووەتە سەر ناوچەی قەرداغ
ساڵ: 1969
نێرەر: هـ . ق
وەرگر: بارزانی/ م.ت/ ع.ا.ر
دوژمن گەمارۆی ئابووری خستووەتە سەر ناوچەی قەرداغ

دەقی نامەکە

الی/ البارزاني/ م.ت/ ع.ا.ر
من/ ە.ق
١٤/٧
٥٤١
میري حصاري اقتصادي خستوەتە سەر ناوچەي قرداغ و مبایعاتي شەکر و چاي بریوە. ئەمانەویت مفاتحەي سلطاتي اداري لە سلیماني بکەینەوە بەھوي نوینەري دانیشتواني ناوچەکەوە بو چارەسەرکردني ئەمە کە رەغبەتو سودي میلەتي ئەم ناوچەیە تیدایە. تکایە ا‌مرتان بە چیە. تکایە وەلام.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بۆ/ بارزانی/ م.ت/ ع.ا.ر
لە/ ە.ق
ژ/٥٤١
لە/١٤/٧/١٩٦٩
حکومەت ئابڵۆقەی ئابوریی خستووەتە سەر ناوچەی قەرەداغ و مادە خۆراکییەکانی وەکو شەکر و چای بڕیوە. دەمانەوێت لە ڕێگەی نوێنەری دانیشتوانی ناوچەکەوە پەیوەندی بە دەسەڵاتی کارگێڕی لە سلێمانییەوە بکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کە خواست و سودی میللەتی ناوچەکەی تێدایە. تکایە فەرمانتان چییە؟ تکایە وەڵام.