من/ رئيس اركان الجيش 13/3
الى/ الاخ البارزاني مصطفى ع 24
برقيتكم 64 في 11/ اذار. تحيه صادقه. منذ اسبوعين وتجمع المسلحين يقودها عيسى سوار وعلي خليل وحسو ميرخان تزداد في منطقه اتروش والشيخان وان هذا التجمع خلق جوا ارهب المواطنين هناك ان كل ما عملناه هو ارسال قوه صغيره الى دنكه علي لغرض اطمئنان الاهليين لا اقل ولا اكثر. ارجو ايعازكم الى كل من حسو ميرخان وعيسى سوار وعلي خليل بالعوده مع جماعتهم الى مناطقهم الاصليه. ارجو ان يتعاونون لتوصل الى نتيجه مرضيه نستطيع معها ان نبداء واياكم لحل كافه المشاكل نقترح ان ترسلوا ممثلا عنكم الى قياده فيلق4 ليعمل مع اللجنه الفرعيه التي شكلناها اخيرا بتاريخ 5/3. وليعمل مع قياده الفرقه لحل المشاكل حال حدوثها وقبل استفحالها وستامن من قياده الفرقه حمايته واستجابه الاخرى ودمتم.
لە/ سەرۆکی ئەرکانی سوپا ژمارە ڕێکەوت
بۆ/ برامان مستەفا بارزانی ٢٤ ١٣/٣
بروسکەتان ژمارە ٦٤ لە ١١/٣. سڵاوێکی دڵسۆزانە. بۆ ماوەی دوو هەفتەیە ژمارەی گردبوونەوەی چەکداران بە سەرکردایەتی عیسا سوار و عەلی خەلیل و حسو میرخان لە ناوچەی ئەتروش و شێخان لە زیادبووندایە و ئەمەش کەشێکی وای خوڵقاندووە کە هاووڵاتیانی لەوێ توشی ترس کردووە. تەنیا کارێک ئێمە کردبێتمان، ناردنی هێزێکی بچووکە بۆ دنکە عەلی بە مەبەستی دڵنیاکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە و هیچی تر. تکایە فەرمانبدەن بە هەریەک لە حسو میرخان، عیسا سوار و عەلی خەلیل بە گەڕانەوە لەگەڵ جەماعەتەکەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان. تکایە هاوکاریمان بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی قەبوڵکراو کە بەهۆیەوە بتوانین ئێمە و ئێوە دەست بکەین بە چارەسەرکردنی گشت کێشەکان. پێشنیاز دەکەین نوێنەرێکتان بنێرن بۆ سەرکردایەتیی فق٤ (فیرقەی٤) بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو لێژنە لاوەکییە کار بکات کە بەم دواییانەدا لە ڕێکەوتى ٥/٣ پێکمانهێناوە، هەروەها لەگەڵ سەرکردایەتی فیرقە کار بکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەکاتی ڕوودانیان و پێش تەشەنەکردنیان، لەلایەن سەرکردایەتی فیرقە پارێزگاریی لێ دەکرێت و پرسی پێدەکرێت. هەر هەبن.