نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: پیرۆزبایى جەژنى قوربان لە سەرۆک مستەفا بارزانى
ساڵ: 1969
نێرەر: اللواء الركن ابراهيم فيصل الانصاري
وەرگر: ملا مصطفى البارزاني
پیرۆزبایى جەژنى قوربان لە سەرۆک مستەفا بارزانى

دەقی نامەکە

الى/ الاخ ملا مصطفى البارزاني 13/3
من/ اللواء الركن ابراهيم فيصل الانصاري ع 22
تلقيت برقيتكم التي تهنونا بها بمناسبه عيد الاضحى المبارك بالامتنان والتقدير البالغين وانني اذا اشكر لكم شعوركم الاخوي واتمنى من الله ان يعيدها هذا العيد على الشعب العراقي بعربه واكراده بالخير والبركه والاستقرار والسلام اود ان اشير بانكم تعلمون جيدا بانني من الرجال الذين يعملون بشير هذه البلد ومصلحته ومن الذين يحملون رايه السلام والداعي الى الحل السلميه ولا شك انكم تقدرون ان ذلك يطلب تعاونكم شخصيا في هذا المجال للتواصل الى النتيجه التي يتمناه جميع المخلصين وبهذه المناسبه ارجو ان تتدخلوا شخصيا لوقف الاعتداءات التي يقوم بها بعض اتباعكم على بعض الفرسان ومع تكرار شكري العميق لكم ارجو ان يوفقنا الله عز وجل جميعا لما فيه خير هذا البلد والله التوفيق.

وەرگێڕان

بۆ/ برامان مەلا مستەفا بارزانی ژمارە ڕێکەوت
لە/ لیوا ڕوکن ئیبراهیم فەیسەڵ ئەنساڕى ٢٢ ١٣/٣/ 1969
بەڕێز و پێزانینی زۆرەوە بروسکەکەتانم بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز پێگەیشت، من سوپاسی هەستی برایەتییتان دەکەم و داواکارم لە خودا ئەم جەژنە ببێتە هۆی خێر و بەرەکەت و سەقامگیری و ئاشتی بۆ هەردوو گەلی عەرەب و کورد. دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم کە ئێوە باش دەزانن، من یەکێکم لەو کەسانەی کار بۆ بەرژەوەندیی ئەم وڵاتە دەکەن و لەوانەی هەڵگری ئاڵای ئاشتین و بانگەواز بۆ چارەسەری ئاشتییانە دەکەم. گومانی تێدا نییە ئێوە لەوە تێدەگەن، ئەمەش پێویستی بە هاوکاری خودی جەنابت هەیە لەم بوارەدا بۆ گەیشتن بەو ئەنجامەی کە هەموو کەسێکی دڵسۆز هیوای بۆ دەخوازێت. بەم بۆنەیەوە؛ تکایە خۆت دەستوەردان بکە بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی هەندێک کەس لە شوێنکەوتووانی ئێوە لەدژی هەندێک فرسان ئەنجامی دەدەن. دووبارە سوپاسی بێ پایانم بۆ ئێوە و خوازیارم کە خودا هەموومان سەرکەوتوو بکات بۆ هەر کارێک کە لە بەرژەوەندیی ئەم وڵاتەدا بێت، خودا سەرکەتوومان بکات.