نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: زانیاریى هەواڵگرى لەبارەى جوڵەى لەشکرى عێراق
ساڵ: 1969
نێرەر: ە. رزگاری
وەرگر: ب٥ قرداغ/ مکرر ھیز قرداغ/ بارزاني/ م.ت/ لق٣ پ.د.ک
زانیاریى هەواڵگرى لەبارەى جوڵەى لەشکرى عێراق

دەقی نامەکە

بو/ ب٥ قرداغ/ مکرر ھیز قرداغ/ بارزاني/ م.ت/ لق٣ پ.د.ک
لە/ ە. رزگاری مجفورە
٣٠/٣١ی ٧
٧٤٠
وەکو ئاگادار کراوین کە قوەتیکي زور لە جاشەکان لەگەل (٢) فوج معسکریان ھەلداوە لە سەر ریگاي چم چەمال و نیازیان ھەیە بەرەو ناوچەی ئیوە بین لە قەرە وەیسیەوە بو ئاگاداري .

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بۆ/ بەتالیۆنی پێنجی قەرەداغ/ ھێزی قەرەداغ/ بارزانی/ م.ت/ لقی٣ی پ.د.ک
لە/ هێزی ڕزگاری مجفورە
ژ/٧٤٠
لە/ ٣٠/٣١ی٧/١٩٦٩
وەکو ئاگادارکراوینەتەوە هێزێکی زۆر لە جاشەکان لەگەڵ دوو فەوج لە سەر ڕێگای چەمچەماڵ سەربازگەیان دامەزراندووە و بە نیازن لە قەرەوەیسیەوە بەرەو ناوچەی ئێوە بێن، بۆ ئاگاداریتان .