نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: قارەمانیەتى پێشمەرگە و بەتاڵانبردنى دانەوێڵەى هاوڵاتیان لەلایەن جاشەکانەوە
ساڵ: 1969
نێرەر: ب٢ ە.رزگاري
وەرگر: ەـ .رزگاري/ ب١شوان/ لق٣پ.د.ک/ بارزاني/ م.ت/ کافة المقرات
قارەمانیەتى پێشمەرگە و بەتاڵانبردنى دانەوێڵەى هاوڵاتیان لەلایەن جاشەکانەوە

دەقی نامەکە

موقف تا سعات ٧ ئیوارە شەر ھەر بەردەوامە و قوەتیکي زور ھاتوە بو جاشەکان لە بکرەجو و کرکوک. بلام پیشمەرگە قارەمانەکانمان مسیطرن بەسەر وەزع دا بەلام جاشەکان (٥) دەراسیان ھیناوە بو درونەوەي دەخلوداني ئەو ناوچەیە بو خویان. لە موقف ئاگادارتان ئەکەینەوە .

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بۆ/ هێزی ڕزگاری/ بەتالیۆنی یەکی شوان/ لقی٣ی پ.د.ک/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەکان
لە/ بەتالیۆنی پەنجا و دووی ڕزگاری مفتوح
ژ/٣٠٩
لە/١٠/٧/١٩٦٩
هەتا کاتژمێر ٧ی ئێوارە شەڕ ھەر بەردەوامە و قوەتێکی زۆر لە بەکرەجۆ و کەرکوکەوە بۆ جاشەکان هاتووە، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکانمان دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە. هەروەها جاشەکان پێنج دەڕاسەیان ھێناوە بۆ دروێنەکردنی دەغڵودانی ئەو ناوچەیە و بردنی بۆ خۆیان. لە هەڵوێستی نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە .