نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: دەستدرێژى کاروانێکى سەرباویى بۆ سەر کرێکار و جووتیاران
ساڵ: 1969
نێرەر: ب٥ قرداغ
وەرگر: ھیز قرداغ/ بارزاني/ م.ت/ کافة المقرات
دەستدرێژى کاروانێکى سەرباویى بۆ سەر کرێکار و جووتیاران

دەقی نامەکە

بو/ ھیز قرداغ/ بارزاني/ م.ت/ کافة المقرات مفتوحە
لە/ ب٥ قرداغ
٣٠/٧
٢٣٠
لە کات ژمیری ٥ پاش نیوەروي ٢٨/٧ قافلەیەکي عسکری لە چەم چمالەوە دەرچون بەرەو (کورەتە) لەبەر چادەی عام بیني چەم چمال وە دربەند بازیان وە ھەلستان بە دەست دریژي لە کریکارە ھەژارەکان کە لە دي کاسبي ئەکەن یەکیک لە کریکارەکان بریندار کرد وە تەعدایەکي زوریان لێ کردن ئەمەیە دلیلەکە بعث خزمەتی ھەژار ئەکات.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بۆ/ ھێزی قەرەداغ/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان مفتوحە
لە/ بەتالیۆنی٥ی قەرەداغ
ژ/٢٣٠
لە/٣٠/٧/١٩٦٩
لە کاتژمێر ٥ی دوای نیوەڕۆی ٢٨/٧ کاروانێکی سەربازی لە چەمچەماڵەوە بەڕێکەوتون بەرەو کورەتە، لەسەر جادەی گشتیی نێوان چەمچەماڵ و دەربەندی بازیان دەستدرێژی لەو کرێکارە ھەژارانە دەکەن کە لە گوندەکان کاسبی دەکەن و یەکێک لە کرێکارەکانیان بریندارکرد و دەستدرێژییەکی زۆریان لێکردن، ئەمە ئەو خزمەتەیە کە بەعس دەڵێت بە ھەژاران دەیکات؟!