الى/ لق1 پ.د.ك. م.س. مقر البارزاني مجفوره 24/10
من/ م.ت پاراستن ع 241
وصلتنا المعلومات التاليه يرجى اعلامنا عن مدى صحتها. اصدار الامر من حزب البعث بعدم قبول الطلبه الاكراد في المدارس الاعداديه بالموصل. تقرر انشاء مركز استخبارات في كل من ربيعة وبعاج وسنجار وتلعفر وحضر وتبديل ملاك مركز أستخبارات الموصل الى منظومه استخبارات في القاطع. تم اعفاء الدكتور حميد الصائغ مسؤول حزب البعث في الموصل وحل محله سالم الطائي. الملازم محمد خيري امر مركز استخبارات
الموصل هو المسؤول عن مراقبه الاكراد والتحقيق والحزبيين وتعذيبهم. يقوم المدعو محمد عارف في الجانب الايسر من الموصل بمراقبه الاكراد. وصلت معلومات من السلطات الحكوميه بان المدعو احمد حيو من تلعفر مسؤول عن منظمه حزبنا تحوي 65 عضوا ومن المحتمل القاء القبض عليه.
بۆ/ لق١ پ.د.ک، م.س، بارەگای بارزانی ژمارە بەروار
لە/ م.ت پاراستن / شیفرەکراوە/ ٢٤١ ٢٤/١٠/١٩٦٩
ئەم زانیارییانەی خوارەوەمان بەدەستگەیشتوون و تکایە ئاگادارمان بکەنەوە لە دروستیی زانیارییەکان کە دەڵێت فەرمان دراوە لە لایەن حیزبی بەعس بە قەبوڵنەکردنی قوتابیانی کورد لە قوتابخانەکانی ئامادەیی لە موسڵ. بڕیارى کردنەوەی بارەگای هەواڵگری لە رەبیعە و بەعاج و شنگال و تەلەعفەر و حەزر دراوە، گۆڕینی میلاکی بارەگای هەواڵگری موسڵ بۆ سیستەمی هەواڵگری. دکتور حەمید ئەلسائغ لە پۆستی بەرپرسی حزبی بەعس لە موسڵ لادراوە و سالم ئەلتائى لە پۆستەکە دانراوە. ئەفسەر محەمەد خەیرى فەرماندەی بارەگای هەواڵگری موسڵ بەرپرسە لە چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدانی کورد. محمد عارف لە لای چەپی موصل ئەرکی چاودێریکردنی کوردەکانی پێسپێردراوە. زانیاریمان پێگەیشتەوە لە دەسەڵاتدارانی حکومەت کە ئەحمەد حیو کە خەڵکی تەلەعفەرە و بەرپرسی ڕێکخراوێکی پارتەکەمانە و ٦٥ ئەندامی هەیە لەوانەیە دەستگیر بکرێت.