نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: هێرشى دوژمن و ئامادەکاریی پێشمەرگە
ساڵ: 1969
نێرەر: هێزی قەرەداغ
وەرگر: البارزاني/ م.ت/ عبدالوھاب
هێرشى دوژمن و ئامادەکاریی پێشمەرگە

دەقی نامەکە

برقیتکم ٢٥٨ في ٩/٨ ئیمە ئەم ھەمو محاوەلەیە بویە ئەکەین کە ناوچەکەمان لەدەست دەرنەچیت چونکە دوایی ناگیریتەوە. وە متاکدین کە ھیرشیکي عام ئەکریت بو ئەم ناوچەیە. وەبەم جورەي ئیستا مەسوولیەت ناکریت لەم ھیزە. تکایە ب١ ھەلگورد و لەگەل فاخر وە فیشەک بەھەر جوریک ئەبي ھەر حەرەکەت پي بکەن بو لامان. وە کاک طاھر بەپەلە بنیرنەوە بو مان. انبونا رجاء

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

ئێمە ئەم ھەموو هەوڵە بۆ ئەوە دەدەین کە ناوچەکەمان لەدەست دەرنەچێت، چونکە دواتر ناگیرێتەوە. دڵنیاین ھێرشێکی گشتگیر دەکرێتە سەر ئەم ناوچەیە و دۆخەکە بەم هێزە بەڕێوەنابردرێت، بۆیە تکایە بە هەرجۆرێک بێت بەتالیۆنی یەکی ھەڵگورد و فاخر بە فیشەکەوە بەڕێ بکەن بۆ لامان و هەروەها بە پەلە کاک تاھیر بنێرنەوە بۆ لامان. تکایە لە وەڵامتان ئاگادارمان بکەنەوە.