نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: ناردنى هێزى پاڵپشتى
ساڵ: 1969
نێرەر: عەبدولوەهاب
وەرگر: بارزانی/ م.ت/ ھێزی قەرەداغ
ناردنى هێزى پاڵپشتى

دەقی نامەکە

لەبەر ظروفي ھیز قرداغ و احتمالي ھیرشي دوژمن بو سەر ناوچەکەیان تکایە امر بفرمون ب٣ ھەلگورد بە زووي بگاتە ھیز قرداغ وە تامیني فیشەک بکریت بویان. تازە ھیز رزگاري توشي نکسە بوە با ھیز قرداغ توش نەبیت وە قواتي زور ھەیە لە ە. رزگاري ئەگەر شەر بکەن کافین تکایە زور اھتمام بدەن بە بروسکەمان. انبونا رجاء

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لەبەر بارودۆخی ھێزی قەرەداغ و ئەگەری ھێرشی دوژمن بۆ سەر ناوچەکەیان، تکایە فەرمان بکەن بەتالیۆنی سێی ھەڵگورد بە پەلە بگاتە ھێزی قەرەداغ و فیشەکی پێویستیان بۆ دابین بکرێت. تازە ھێزی ڕزگاری توشی شکست بووە، با ھێزی قەرەداغیش توشی شکست نەبێت، قوەتی زۆر لە هێزی ڕزگاری هەیە، ئەگەر شەڕ بکەن، بەشی پێویست دەبن. تکایە زۆر گرنگی بە بروسکەکەمان بدەن و لە وەڵامەکەی ئاگادارمان بکەنەوە.