نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: هێرشى جەیش و جاش بۆ سەر دوکان
ساڵ: 1969
نێرەر: بەتالیۆنی دووی سەفین
وەرگر: ەـ . سەفین/ بارزانی/ م.ت/ ە.د.ە (مجفورە)
هێرشى جەیش و جاش بۆ سەر دوکان

دەقی نامەکە

ئەمرو جیش و جاش بەرەو دوکان کەوتوتە ریگا مقاوەمەیەکي زوري لە پیش نیە و ئەگاتە دوکان معنویاتي ھیزەکاني ئیمە زور باشە بەلام ناجارین دەشتي کویە بە جي بھیلن تاکو جبھەي دولي خلکان بگرین پیویستم بە قوەتو فیشەک ھەیە. ئەگەر مقدم عەزیز بیت بەلکو چارەی ھیز رزگاري ئەکەین وە بە خوین پاریزگاري ناوچە ئازادەکان ئەکەین .

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

ئەمڕۆ سوپا و جاشەکان بەرەو شاری دوکان کەوتونەتە ڕێ و بەرگرییەکی زۆر ناکرێ، بۆیە دەگەنە شارەکە. ورەی ھێزەکانی ئێمە زۆر باشە، بەڵام ناچارین دەشتی کۆیە بەجێبھێڵین تاوەکو بەرەی دۆڵی خەلەکان توند بکەین. پێویستمان بە هێز و فیشەک ھەیە. ئەگەر موقەدەم عەزیز بێت، چارەی ھێزی ڕزگاری دەکەین و بە خوێن پارێزگاری لە ناوچە ئازادکراوەکان دەکەین.