لە شەوی ٣ لەسەر ٤/٨ مفرەزیەکمان لە لقی شەھید ملا قادر چونە ناو شاري حلبجە بە ئیشی تایبەتي لە وي توشي کمین جاشەکان بون شەر دەستي پي کرد بو ماوەي ٢ سعات لە ئەنجامدا جاشەکان شکان و چونەوە بو طویلەکاني خویان مفرزەکەمان بە سلامەتي گرایەوە ھەروەھا شەوي ٤ لەسەر ٥/٨ تاقمەیەک لە چل کاوخورەکان بە نیازي تالان کردن ھاتن بو دي عسف بەلام پیشمەرگە قارەمانەکانمان لە ھیزي ھلگورد و لقي شھید حسین عارف لیان راپەرین لە سعات ١١ شەو شەر دەستي پي کرد ھەتا سعات (١) شەو و لە ئەنجامدا دوژمن بە سەر شوري وە شکاوي رایان کرد وە پیشمەرگەکانمان بە سەربەرزی گەرانەوە بە بي زیان وە لە زیانی دوژمن ئاگادارتان ئەکەین. ئیتر بو پیشەوە بە سەروکایەتي بارزاني مصطفی.
لە شەوی ٣/٤ی٨ مەفرەزەیەکمان لە لقی شەھید مەلا قادر بە کارێکی تایبەت چوونە ناو شاری هەڵەبجە و لە وێ کەوتنە کەمینی جاشەکانەوە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا ڕوویدا و لە ئەنجامدا جاشەکان شکان و چوونەوە بۆ تەویلەکانی خۆیان و مەفرەزەکەمان بە سەلامەتی گەڕایەوە. ھەروەھا شەوی ٤/٥ی٨ کۆمەڵێک لە چڵکاوخۆرەکان بە نیازی تاڵان کردن ھاتن بۆ گوندی عسف، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکانمان لە ھێزی ھەڵگورد و لقی شەھید حوسێن عارف لێیان ڕاپەڕین و شەڕ لە کاتژمێر ١١ی شەو دەستی پێکرد و هەتا کاتژمێر ١ی شەو درێژەی کێشا و لە ئەنجامدا دوژمن بە سەر شۆڕی و تێکشکاوییەوە ڕایانکرد و پێشمەرگەکانمان بە سەربەرزی و بەبێ زیان گەڕانەوە و دواتر لە زیانەکانی دوژمن ئاگادارتان دەکەینەوە. ئیتر بۆ پێشەوە بە سەرۆکایەتیی بارزانى مستەفا.