نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: پاککردنەوەی ناوچەی شوان لە جاشەکان
ساڵ: 1969
نێرەر: ب٢ سەفین
وەرگر: عقید عبدالرحمان قاضي/ بارزاني/ عریف درویش/ حمە سور/ هیزی دەشتي هەولیر
پاککردنەوەی ناوچەی شوان لە جاشەکان

دەقی نامەکە

ناوچەي شوان جاشي لي نەماوە، ناوچەي ب٢ جاشەكان كەمە وە جیشەكە نەماوە، وا بە باش ئەزانم واز لە خطەي دفاع بهینن دەست بكەین بە هیرش بردن بو ناوچە داگیركراوەكان دوژمن ناچار ئەبیت، ئەكریت پیلاني تیك بچیت تاكو ئیستا كەسیك نەبووە بە جاش بەلام چارە نەكرێت لە دەستمان دەر ئەچیت هەر نەبیت لقي ناظم بچیتەوە شوان مەصلحەتە.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

ناوچەی شوان جاشی لێنەماوە و ناوچەی بەتالیونی دوو جاشی كەم لێیە و سوپایش لەو ناوچەیەدا نەماوە، بۆیە وا بە باش دەزانم واز لە پلانی بەرگری بهێنین و دەست بە هێرش بردن بکەین بۆ سەر ناوچە داگیركراوەكان. بەمەش دوژمن ناچار دەبێت و ڕەنگە پیلانەکەی تێكبچێت. تاكو ئێستا هیچ كەسێك نەبووە بە جاش، بەڵام ئەگەر چارە نەكرێت، لە دەستمان دەردەچێت، بۆیە هەر هیچ نەبێت واباشترە کە لقی نازم بچێتەوە بۆ ناوچەی شوان.