نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: پەیوەندی کردن بە ڕیزەکانی پ.د.ک
ساڵ: 1969
نێرەر: ناظم محمد غریب داودي لەرێگەی لقی3 پ.د.ك
وەرگر: بارزاني/ م.ت/ م.س/ هـ .ق/ کافة المقرات
پەیوەندی کردن بە ڕیزەکانی پ.د.ک

دەقی نامەکە

خومو ٥٠٠ كەس لە عشیرەتي داودي نارەزایی خومان دەرئەبرین بەرامبەر بعثی خوین میژ و جاشەكانی ٦٦، بە هومو توانامانەوە ئامادەین بو خزمەت كردن لە ریگاي گەلي كوردي قارەمان تا دواي دلوپي خوینمان كول نادەین بو رزگاري كوردستان لە ژیر ئالاي پارتي دیمقراطي كوردستان بە سەروكایەتي بارزاني خوشەویست.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

خۆم و پێنج سەد كەس لە عەشیرەتی داوودی ناڕەزایی خۆمان بەرانبەر بەعسی خوێنمژ و جاشەكانی ٦٦ دەردەبڕین و بە هەموو توانامانەوە ئامادەین بۆ خزمەت كردن لە ڕێگای گەلی كوردی قارەمان و تا دوا دڵۆپی خوێنمان كۆڵنادەین بۆ ڕزگاریی كوردستان لە ژێر ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانیی خوشەویست.