لەم كاتە دوژمن زور درندانە فروكەكاني دێني دژي میللەتەكەمان س.ش.ك جا تكایە چاودیري ئەو خالانە بكەن: ١- مقراتي لەشكر لە ناو دیهاتو ئاوایەكان نەمینیت ٢- ئەشیاي قورس بگوازریتەوە بو جیگاي دور لە شەر ٣- لە كاتي تجمعي پیشمەرگە لە شوینیك ئەبي خەفەري دژي ئاسمان دابنریت ٤- لە كاتي دامەزراني پیشمەرگە قارەمانەكان بو شەر ئەبي بە بلاوي بە پي توانا موضوع لێ بدەن ٥- لە هەمو شوینیك دژي ئاسمان لێ بدریت ٦- سلاحەكاني دژي ئاسمان بەلاوەی كەن فعلا بەكار بهنیریت.
لەم كاتەدا کە دوژمن زۆر دڕندانە فڕۆكەكانی لە دژی میللەتەكەمان س.ش.ك بەکاردەهێنێت بۆیە تكایە ڕەچاوی ئەو خاڵانە بكەن:
1- بارەگاكانی لەشكر لە ناو گوند و ئاوەدانییەکاندا نەمێنێت.
2- ئەشیاى قورس بگوازرێتەوە بۆ جێگای دوور لە شەڕ.
3- لە كاتی کۆبوونەوەی پێشمەرگە لە شوێنیك، پێویستە خەفەری دژی ئاسمان دابنرێت.
4- لە كاتی جێگیرکردنی پێشمەرگە قارەمانەكان بۆ شەڕ، پێویستە بە بڵاوی و بە پێ توانا سەنگەر بگرن.
5- لە هەموو شوێنێك دژی ئاسمان لێ بدرێت.
6- چەکە دژە ئاسمانییەکان بڵاوە پێبكەن و بەكاریانبهێنن.