نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: ڕژێمى بەعس بە هەلیکۆپتەر ڕاگەیەنراو فڕێدەداتە ناوچە ئازادەکان
ساڵ: 1969
نێرەر: بەتالیۆنی٩ی هێزی قەرەداغ
وەرگر: عبدالوھاب اتروشي/ ە.ق/ بارزاني/ م.ت/ کافة المقرات
ڕژێمى بەعس بە هەلیکۆپتەر ڕاگەیەنراو فڕێدەداتە ناوچە ئازادەکان

دەقی نامەکە

الی/ عبدالوھاب اتروشي/ ە.ق/ بارزاني/ م.ت/ کافة المقرات
لە/ ب٩ ە.قرداغ
٣/٧
٢٠٥
لە روژي ٢/٧ میري خوینریژ بە ھوي فروکەي ھلیکوپتر چەند بیانەکي فري دایە ناوچەي رزگار کراوەکان وەکو داوودە و زەنگەنە و لە بەیانەکەیدا ھیرشي نارەواي ئەباتە سەر شورش و سەروک بارزاني خوشەویست و پ.م قارەمانەکان للعلم.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بۆ/ عەبدولوەھاب ئەتروشی/ ەـ .ق/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
لە/ بەتالیۆنی٩ی هێزی قەرەداغ
ژ/٢٠٥
لە/٣/٧/١٩٦٩
لە ڕۆژی ٢/٧ ڕژێمی خوێنڕێژ لە ڕێگەی فڕۆکەی ھەلیکۆپتەرەوە چەند ڕاگەیەنراوێکیان فڕێداوەتە ناوچە ڕزگارکراوەکانی وەکو داودە و زەنگەنە و لە ڕاگەیەنراوەکەدا ھێرشی ناڕەوا کراوەتە سەر شۆڕش و سەرۆک بارزانیی خۆشەویست و پێشمەرگە قارەمانەکان، بۆ ئاگاداریتان.